ڕێبه‌رانی جیهان پـرسه و ماته‌می خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر مردنی لیخ کاچینسکی سه‌رۆکی پـۆڵه‌ندا.
سه‌رۆک باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وا ناودێری ئه‌م ڕووداوه‌ی کردووه که دڵ‌ته‌زێنه بۆ پـۆڵه‌ندا و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو جیهانیش. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک وه‌زیری پـۆڵه‌نداوه کردووه دۆناڵد توسک و پـرسه و ماته‌می قوڵی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه.
گۆردن بڕاون سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیاش ده‌ڵێت به‌م هه‌واڵه خه‌مبار بووه و هه‌روه‌ها هه‌موو جیهانیش خه‌مباره پـێی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سارکۆزی و ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ و سه‌رۆکی جۆرجیا میخائیل سـاکه‌شڤیلی ئه‌وانیش ماته‌مینی خۆیان ده‌ربڕیوه و هه‌ر یه‌که‌یان باسی له لێـهاتوویی سه‌رۆک لیخ کاچینسکی کردووه.