نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به له‌دایکبوونی کۆرپه‌یه‌کی سـاوای کچ له شـاری مه‌نێلای فلپـین دانیشـتوانی جیهان گه‌یشـته 7 ملیار که‌س.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و ژماره‌یه ئاماژه‌یه‌که که خه‌ڵـکی ته‌مه‌ن درێژ ده‌بن و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مانه‌وه‌ی منداڵه کۆرپه‌کان زیادیکردووه.
ڕیچارد کۆڵیج که یه‌کێکه له ئاماده‌کارانی ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت زۆربه‌ی وڵاتانی که‌م‌ده‌رامه‌تی باشوری بیابانی ئه‌فه‌ریکا و چه‌ند وڵاتانێـکی ئاسیا له ئاکامی زیادبوونی ڕێژه‌ی گه‌شه‌دانی ئابوری ژماره‌ی دانیشـتوانیشیان زیادیانکردووه.
دانیشـتوانی ئاسیا 4.2 ملیار که‌سه و به هه‌ره قه‌ره‌باڵغترین هه‌رێمی جیهانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
وه‌ها چاوه‌ڕوانده‌کرێت ژماره‌ی دانیشـتوانی ئه‌فه‌ریکا بۆ سێ هێنده زیادبکات و بگاته 3.6 ملیار، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی داهاتوو ده‌بێت.
به‌ڵام ڕێژه‌ی منداڵبوون له ژاپـۆن و ئه‌وروپا که‌مبووه‌ته‌وه.