ئاژانسی وزه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ڕه‌نگه جیهان به‌ره‌و ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی سووته‌مه‌نی ببێته‌وه و بکه‌وێته به‌ر مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره‌تری گۆڕانکاریـیه‌کانی سه‌قا، ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری به‌رفراوان ئه‌نجام نه‌درێت له شێوازی به‌کارهێنانی وزه له لایه‌ن وڵاتان و کۆمپانیـیه‌کانه‌وه.
ڕاپۆرتی ئاژانسی ناوبراو که ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه پێشبینی ده‌کات هه‌تا ساڵی 2035 داواکاریـیه‌کان بۆ وزه به ئاستی له سه‌دا 40 زیاد بکات، ئه‌و کاره‌ی که ڕه‌نگه نرخی به‌رمیلی نه‌وت بۆ ئاستی پتر له 200$ به‌رزبکاته‌وه.
راپۆرته‌که ده‌ڵێت هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها شوێن ده‌بێت که بۆ دابینکردنی ئه‌و داواکاریـیانه بتوانن په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدات، ئه‌و کاره‌ش پابه‌ند ده‌بیت به وه‌گه‌ڕخستنێکی به‌رچاوی سه‌رمایه له ژێرخانی ئابوری‌دا.