شاره‌زایانی بانکی جیهانی هه‌ڵسه‌نگاندنێـکی ڕه‌شبینانه‌یان خسته ڕوو سه‌باره‌ت به ئاسۆکانی گه‌شه‌ی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر داڕمانی ئابوری شێوازێـکی قوڵتر وه‌ربگرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه سه‌رجه‌م وڵاتان و هه‌رێمه‌کانی جیهان بگرێته‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن گه‌شه‌ی ئابوری خاوتر ده‌بێت له‌وه‌ی پـێشـوو پـێشبینی بۆ کرابوو به هۆی قه‌یرانی قه‌رزی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرانی له جێـگه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا ئابوری‌ناسان ده‌شڵێن ڕه‌نگه ئاستی گرژیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکا کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری و هاوکات ململانه‌ی سیاسی واشنتن یارمه‌تیده‌ر نابێت.
ڕاپـۆرتی بانکی جیهانی ده‌ڵێت بڕیاره ئه‌مسـاڵ ئابوری جیهان به ڕاده‌ی ته‌نها 2.5 % گه‌شه بکات، هاوکات ئابوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ئاسـتی 2.2% گه‌شه ده‌کات.
هه‌مان ڕاپـۆرت ده‌ڵێت ئابوریـیه هه‌ڵکه‌وتووه‌کان به ئاسـتی 5.4% گه‌شه ده‌که‌ن، واته به ڕاده‌ی 1% که‌متر به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی پـێشـوو.
هه‌ر له هه‌مان ڕاپـۆرتدا شیکه‌ره‌وان ئاسـتی هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێمی ئه‌وروپایان له ئاسـتی گه‌شه‌ی ناوه‌نجی بۆ ئاسـتێـکی که‌متر دابه‌زاندووه به ڕێژه‌ی 0.3% .