یاریـیه‌کانی جامی جیهانی سـاڵی 2010 ده‌سـتیپـێـکرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م خولی جامی جیهانی تۆپی پـێـیه که له وڵاتێـکی کیشـوه‌ری ئافریکادا سـازده‌کرێت.
نزیکه‌ی 90 هه‌زار هانده‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕه‌پانی نوێی تۆپی پێ له شـاری جۆهانسبێرگ ئاماده‌بوون و زۆربه‌یان هه‌ردوو ڕه‌نگی سه‌وز و زه‌رد له جله‌کانیاندا هه‌بوون که هه‌ردوو ڕه‌نگی جل‌وبه‌رگی تیپی ئا‌فریکای باشوره.
یه‌که‌م یاری له نێوان ئا‌فریکای باشور و مه‌کسیـکدا کرا و ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌ک به یه‌ک کۆتایی هات. یاری دووه‌م که هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوه‌ده‌چێت له نێوان فه‌ره‌نسـا و ئوروگوای ده‌بێت.
له ڕێوڕه‌سـمی ده‌سـتپـێـکردنی یاریـیه‌کان نمایشی زۆر جوان و قه‌شه‌نگ پـێشـکه‌ش کران. سه‌رۆکی ئا‌فریکای باشور جاکۆب زوما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی مه‌کسیک فیلیپ کالدیرۆن ئاماده‌ی ڕیوه‌ڕسـمه‌که بوون. هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاش جۆ بایدن.
بڕیار بوو سه‌رۆکی پـێشـووی ئافریکا باشور نیڵسن ماندێلا ئه‌ویش ئاماده بێت، به‌ڵام به‌هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی کچه‌زاکه‌ی له ڕووداوێـکی هاتوچۆدا به‌رنامه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.