ئاماده بوونی ژنان له یاریگه‌کان له ئێران، یه‌کێک له داواکاریه‌کانی ژنان له ئێرانه‌و ساڵانێکی زۆره ژنانی ئێرانی بۆ سه‌پاندنی ئه‌و مافه هه‌وڵ و تێکوشانیان هه‌یه. ژنان له‌م دوایانه‌دا بۆ ڕه‌سمی ڕێز گرتن له ته‌رمی کاپیتانی تۆپی پێی پرسپۆڵیسی تاران له یاریگه‌ی ئازادی تاران ئاماده بوون. ئه‌مه له باری نمادینه‌وه چ بایه‌خه‌کی هه‌یه؟
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی داوای ئاماده بونیان له یاریگاکان کردوه دانیشتوی تاران و شاره گه‌وره فارس نشینه‌کانن و به گشتی ژنانێکن که له بواری کومه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌وه له چینی ناوندی و باڵای کومه‌ڵگان، به پێی ئه‌وه ئه‌م داواکاریه چه‌ند پێوه‌ندی هه‌یه به‌و مافه بنه‌ڕه‌تیانه‌ی ژنانه‌وه که به پێگه‌ی چینایه‌تیوه نه‌به‌سراوه‌ته‌وه؟
چه‌ند ژنان ده‌توانن به‌وه دڵخوش بن که جۆرێک هاوکاری و هاوده‌نگی له نێوان ژنانی چاڵاکی ناوه‌ند و ژنانی چاڵاکی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه‌کان‌دا پێک بێت؟
له وتۆوێژ له‌گه‌ڵ به‌رێز ناهید مۆکری چاڵاکی ژنان که دانیشتوی سوئده ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتو کردوه.