Accessibility links

شه‌نگار برادۆست: ئاژانسی «ژنان» ده‌نگێکی ئه‌لترناتیڤه و به داخستنی ناوه‌نده‌که‌ی و له به‌ندکردنی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌ده‌نگ ناکرێت

  • شاهێد عەلەوی

له‌ درێژه‌ی ئه‌و گوشارانه‌ی حکومه‌تی تۆرکیا له‌ ژێر ناوی به‌ره‌نگاری یاریده‌ده‌رانی کودتا ده‌یخاته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نێکانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا زیاتر له‌ 20 کاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی و ئاژانسی ڕاگه‌یاندنی کورده‌کانی تورکیا داخراوه‌ و هه‌ندێک زۆر له‌ ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌م ده‌زگایانه‌ش یان ده‌ستبه‌سه‌رکراون و یان بانگهێشتی به‌ردادگا بوون.

تۆڕی "JINHA" یه‌ک له‌ ئه‌و ئاژانسه‌ هه‌واڵنێره‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌یه‌ که‌ له‌ حه‌وتووی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه‌ داخرا و ده‌ستیان به‌ سه‌ر ناوه‌نده‌که‌شیان گرت و جگه‌ له‌ سه‌رنووسه‌ر، هیندێک له‌ ڕۆژنامه‌وانی چالاکی‌ ئه‌و ئاژانسه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌رکرد.

دستبه‌سه‌رکردنی ڕۆژنامه‌وانان و داخستنی ئافیسی ناوه‌ندی ئه‌و ئاژانسه‌‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی داخستنی یه‌کجاری ئه‌و ئاژانسه‌ و ڕاوه‌ستانی وه‌شانه‌که‌ی؟ به‌ پێی ئه‌وه‌ی هه‌ندیک له‌ به‌رپرسانی ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ژین چه‌ند ده‌توانن به‌ گۆڕینی ئادره‌سی ئێنتێرنێت و ناوه‌ندی سه‌ره‌کی ئاژانسه‌که‌ به‌رده‌وام بوونی کاره‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن؟

بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ ئاژانسی ژنان و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ له‌ گه‌ڵ خاتوو شه‌نگار برادۆست به‌رپرسی به‌شی سۆرانی ئاژانسی هه‌واڵنیری ژنها وتووێژمان کردووه‌.

XS
SM
MD
LG