Accessibility links

ڕوانگە: دیارده‌ی خۆسوتاندنی ژنانی کورد؛ هۆکارەکان‌و رێگه‌کانی چاره‎سه‌رکردنی

  • شاهێد عەلەوی

خۆسوتاندن وەک نارەزایەتی دەربرین وایه له لایەن ژنان‌وە له رۆژهەڵاتی ناوەراست به گشتی هەر له میسرروه تا پاکستان. بەڵام له باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان ئێسته خۆسوتاندنی ژنان بوەته دیاردەیەک مەترسیدار.

ساڵانه ڕێژەیەکی بەرچاو له ژنانی ئێران‌و به تایبەت کوردستان، بۆ ڕزگار بون له‌و گوشارانه‌ی بۆیان ته‌حموڵ ناکرێت پەنا دەبەنە خۆکوشتن و کۆتایی به ژیانی خۆیان دەهێنن. لێکۆڵینەوەکان له ئاستی ئێراندا نیشانیان داوه ئەو رێژه له ناوچه سنوریەکاندا زیاتر دێته بەرچاو. یەک لەو ناوچانه که زیاترین رِیژەی خۆکوشتن و کوشتن له ژێر ناوی ناموسدا تێیدا ڕودەدات پارێزگاکانی کوردستان و ئێلامه. زۆربەی هەوالەکانی یەیوەندی‌دار به کوشتن‌و خۆسوتاندنی ژنان بڵاو ناکرێتەوه و تەنانەت کەسیش پیێ نازانێت‎‌و له ‌ڵایەن بنه‌ماڵه‌کانه‌وه به بۆنه‌ی ئه‌وە ئابڕو چونی پێده‌کوترێت یان به واتایێکی‌تر له ده‌ست دانی پێگه‎ی کومه‎ڵایه‎تی، دەشاردریتەوه.

بۆ زۆرتر تاوتو کردنی ئه‌م دیاردەیه و باس له هۆکارەکان‌و رێگه‌کانی چاره‎سه‌رکردنی، ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌مان ته‌رخان ده‌که‌ین به کێشه‌ی خۆسوتاندنی ژنانی کورد. به‌ڕێزان شه‌هاب شێخی فمینیست‌و چاڵاکی مافی ژنان و دیانا نامی بەرپرسی رێکخراوەی داکۆکی له مافی ژنانی کورد و ئێرانی له بریتانیا میوانی ئەم به‌رنامه‌ن.

XS
SM
MD
LG