Accessibility links

دکتۆر فه‌ره‌یدون ره‌حمانی دووه‌مین کۆنگره‌ی جیهانی کوردی له هه‌ولێر هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت

  • Ahmad Barzani

world kurdish congress

world kurdish congress

دووه‌مین كۆنگره‌ی جیهانی كوردی ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی به‌ کاره‌کانی ده‌هێنێت.

بۆ تاووتوێ کردنی ڕۆڵی زانست و که‌لتور له گه‌شه‌سه‌ندنی کوردستان، به‌ ده‌یان شاره‌زا، پسپۆر و سیاسه‌تمه‌داری کورد و بیانی به‌شداریان له کۆنگره‌ی هه‌ولێر کرد که بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.

دکتۆر فه‌ره‌یدون ره‌حمانی، پرۆفیسۆر له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین و به‌رپرسی ماڵی کورد له تۆرێنتۆ، ده‌ڵێت کۆنگره‌ی هه‌ولێر ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ یه‌کترناسینی شاره‌زایانی گه‌لی کورد له جیهاندا و کۆنگره‌که "زۆر زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو له‌و بواره‌دا."

به‌ڕێز ره‌حمانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک له پرۆژه‌کانی کۆنگره‌ی هه‌ولێر ڕه‌هه‌ندی فراوانیان هه‌یه‌ و کوردی به‌شه‌کانی تر و ته‌نانه‌ت کوردی هانده‌رانیش ده‌گرێته‌وه.

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کوردی هه‌موو به‌شه‌کان سوود له‌و بابه‌تانه‌ی خرانه به‌رباس وه‌رد‌‌ه‌گرن، وه‌ک شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی مۆدێرن.

XS
SM
MD
LG