دادگای به‌ریتانیا ڕازی بووه به که‌فاله‌تی380،000 دۆلار دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ره‌ی ویکیلیکس جولیان ئاسانج ئازاد بکرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و سێ شه‌ممه له‌گرتوخانه‌مایه‌وه چونکه پارێزه‌ری سوید داوای پێداچونه‌وه به سه‌ر بریاری دادوه‌ری دادگا ده‌کات.
دادوه‌ر هاوارد ڕێدڵ پێشتر بریاری دا به که‌فاله‌تی 380،000 دۆلار ڕێگه ده‌درێت ئاسانج له گرتوخانه ده‌رکه‌وێت.
داوای پێداچونه‌وه به‌سه‌ر بریاری دادگا مانای ئه‌وه‌یه ئاسانج ناچاره به‌که‌می 48 کاتژمێری تریش له گرتوخانه بمێنیته‌وه به‌ر له‌وه‌ی بکری ئازاد بکرێت واته ده‌بێت چاوه‌ری بریاری دادگای پێداچونه‌وه بێت.
وه‌ک به‌شێک له مه‌رجی ئازادکرانی به که‌فاله‌ت، ئاسانج ده‌بێت ده‌ستبه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی له‌به‌ر بکات و کاتی هات و چۆی سنوردار ده‌کرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها له ماڵی لایه‌نگرێکی ده‌ژی و ده‌بێت ڕۆژانه له باره‌ی خۆی ئاگاداری پۆلیس بکاته‌وه.
پێشتر جولیان ئاسانج گوتی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی په‌شیمان نابێته‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌هێنی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا.
ئاسانج-ی مشت و مه‌ر له‌سه‌ر به دایکی خۆی (کریستین ئاسانج) گوتبو"خواست و هه‌ڵوێسته‌که‌ی نه‌گۆره و "له‌ناخه‌وه" پابه‌نده به ئازادی ده‌ربرینی ڕا وه له هه‌ڵوێسته‌که‌ی خۆی په‌شیمان نابێته‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌هێنی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌ی.
هه‌فته‌ی ڕابوردو ئاسانج-ی ئوسترالیایی خۆی دابۆ ده‌ست کاربده‌ستانی به‌ریتانیا پاش ئه‌وه‌ی سوید فه‌رمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ده‌ستگیرکردنی ده‌رکردبو بۆ سوال و جواب کردن له‌گه‌ڵی له‌به‌ر تاوانه‌کانی گوایا ده‌ستدرێژی به ناموس. ئه‌و حاشا له تاوانه‌کان ده‌کات.