ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌ی که به ئاشکراکردنی هه‌زاران به‌ڵگه‌ی هه‌ستیار تۆمه‌تبارکراوه، ئه‌وانه‌ی دابویه ماڵپه‌ڕی ناسراو به ویکیلیکس و پاشـان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوبوونه‌وه، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌م جار ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگابوو.
داواکارانی گشتی دۆزی دادگایی له‌شکری له دژی ' برادلی مانینگ " سه‌ربازی پێشووی ئه‌مه‌ریکای ته‌مه‌ن 23 ساڵان تاووتوێ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی گوێگرتنی به‌ر له دادگایـیکردنی، پرۆسه‌ی تاووتێکردنی ناوبراو له بنکه‌ی له‌شکری ناسراو به " فۆرت مید" له ستانی میریلاند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه برادلی مانینگ، ئه‌وه‌ی کاری شیکاری هه‌واڵگری بۆ له‌شکری ئه‌مه‌ریکایی ده‌کرد، ناوبراو به کۆپیکردنی نایاسایی به سه‌دان هه‌زار فایلی هه‌ستیار و گرنگ تۆماتبارکراوه، له‌و ده‌مه‌ی وه‌ک سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکایی له بنکه‌یه‌کی له‌شکری له نزیک به‌غدای پایته‌خت خزمه‌تی ده‌کرد، له نێوان مانگی یازده‌ی ساڵی 2009 هه‌تا مانگی پـێـنجی ساڵی 2010.
تۆمه‌تبارکراو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و فایلانه‌ی دابووه ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس و ئه‌ویش هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا واته ماڵپه‌ری ویکیلیکس له مانگی حه‌وتی ساڵی 2010 دا ده‌ستی به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌وانه‌ی ماڵپه‌ری ویکیلیکس بڵاویانی کرده‌وه ، له نێویاندا بروسکه‌ی دپلۆماتی و ڕاپۆرتی له‌شکری و هه‌روه‌ها گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکایی ، ئه‌مانه کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژاند ، به هۆی خسته‌نه‌ڕووی ڕوانگه‌ی زه‌ق و ناپه‌سه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مه‌ڕ ژیانی گشتی و هه‌روه‌ها تایبه‌تی ڕابه‌رانی جیهانی.
به‌رپرسانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئاشکراکردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنیانه له لایه‌ن ماڵپه‌ری ویکیلیکسه‌وه، ژیانی خه‌ڵکانی خسته مه‌ترسیه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له ئاسـایشی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و هاوکات هه‌وڵه‌کانی کا‌رکردنی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه لاواز کرد.