داواکاری گشـتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان ده‌ڵێت به‌ڵگه‌م له‌به‌ر ده‌سـتدا هه‌ن ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سـودانی به ملیاره‌ها دۆلاری له وڵاته‌که‌ی دزیوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئیدیعاکانی په‌یوه‌ست به گه‌ندڵی له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیدا بڵاوکرایه‌وه لویس مۆرینۆ داواکاری باڵای دادگای ناوبراو ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاند.
ڕاپـۆرته‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بروسکه دیپـلۆماتیـیه ئه‌مه‌ریکایـیه‌یه ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسه‌وه بڵاوکرایه‌وه و بروسکه‌که ئاماژه به وته‌ی لویس مۆرینۆ ده‌دات که ده‌ڵێت به‌ڕێز به‌شیر سه‌رۆکی سودانی بڕی 9 ملیار دۆلاری وڵاتی بۆخۆی هه‌ڵگرتووه و ڕه‌نگه له بانکی ڵۆیدزی به‌ریتانیدا داینابێت.
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت داواکاری گشـتی دادگای نێونه‌ته‌ویی تاوانه‌کان بڕوای وایه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی سودانی به‌م مه‌سه‌له‌ی پاره دزراوه بزانن، ئه‌وا ناوی سه‌رۆکی سودانی زیانی پـێـده‌که‌وێت و ده‌زڕێت.
هاوکات به‌رپـرسـانی سودانی ده‌شڵێن ئه‌م ئیدیعایانه‌ی داواکاری باڵای دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان ناڕاستن و هه‌وڵێـکی بۆ ناوزڕاندنی ناوی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سودان.