دادوه‌رێکی به‌ریتانی فه‌رمانی دا که دامه‌زرێنه‌ری سایتی ویکیلیکس جولیا‌ن ئه‌سانگ ده‌شێ ڕه‌وانه‌ی سوید بکرێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی جنسی.
کاربه‌ده‌ستانی سوید سزایان به‌سه‌ریدا نه‌سه‌پاندووه به‌ڵام ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌ی که له‌لایه‌ن دوو ژنه‌وه خراوه‌ته پاڵی سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژی جنسی.
ئه‌سانگ نکۆڵی لێ ده‌کات.
پارێزه‌ره‌کانی ده‌ڵێن ئه‌وان داوای پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌ی دادوه‌ری به‌ریتانی ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ری ویکیلیکس له سوید به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وا دادگایی ناکرێت.