له‌سه‌ر فه‌رمانێـکی ده‌سـتگیرکردن که له لایه‌ن وڵاتی سویده‌وه درچووه، کاربه‌ده‌سـتان له له‌ندن جولیان ئاسانجی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسیان ده‌سـتگیرکرد.
جولیان ئاسانج له لایه‌ن سویده‌وه داواکراوه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی گوایه به زۆر ده‌سـتدرێژی له‌سه‌ر ناموس کردووه، به‌ڵام جولیان ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جولیان ئاسانج دره‌نگانێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م دادگایه‌ک له له‌نده‌ن ده‌ربکه‌وێت.
پارێزه‌رانی جولیان ئاسانج گوتیان ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وانه‌ی سویدی نه‌کرێت، چونکه مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ڕاده‌سـتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای بکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکسه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی نزیکه‌ی 250 هه‌زار بروسهکهی نهێنی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکای له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردۆته‌وه.
گوته‌بێژێـکی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکردنی جولیان ئاسانج کار ناکاته سه‌ر پـلانه‌کانیان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاتر.