کۆشکی سپی ڕایگەیاند مەحاڵە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بتوانێت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە
وتەبێژی فەڕمی کۆشکی سپی شان سپایسەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ناتوانێت سوریایەکی ئارام بێنێتە پێش چاوت لەکاتێکدا ئەسەد لە دەسەڵاتدا بێت. پێم وانیە ئەو سیناریۆیە ببێت."
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کاری سەرەکی ئەمەریکا شکستپێهێنانی داعشە لە سوریا و دوایی " دروستکردنی ژینگەیەکە بۆ گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیدا" هەروەها وتی یەک ئامانج هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان، ئێستا ناکۆکییەکان لە حەوتەم ساڵیایەتی، ئامانجەکە ئەوەیە شوێنێکی پارێزراو دروست ببێت لە سوریادا هەتاکوو خەڵکی سوریا ناچار نەبن وڵاتەکەی خۆیان بەجێ بێڵن.
شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو سەرۆک ترامپ فەرمانی بە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی لە سوریا دوای ئەوەی کاربەدەستانی ئەمەریکا بڕوایان وابوو حکومەتەکی ئەسەد جەکی کیمیایی بەکارهێناوە دژی چەکدارانی یاخیبووی سوریا.
سپایسەر وتیشی ئەو هێرشە لەوانەیە کۆتا هێرش نەبێت.
وتی " ئەگەر گاز بکەیت بە مناڵێکدا ، ئەگەر تەقینەوە ئەنجام بدەیت و خەڵکی بێتاوان بکوژیت ئەوا پێم وایە وەلامدانەوەیەک دەبینیت لە سەرۆکەوە، ئەوە جێی قبوڵ نیە."
سەرچاوە / VOA