په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.
دکتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، ده‌ڵێت پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌م ساڵ "ڕێکوپێکتره و شه‌فافیه‌تی زیاتر تێدایه، به‌ڵام خاڵی نیـیه له كهمو کوڕی."
د. وه‌رتی ده‌ڵێت، پێویسته حکومه‌ت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار وسهرنجانه بداته‌وه که په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه هه‌یانه.
په‌رله‌مانتار وه‌رتی گوتی، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌توانێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان قایل بکات، پێویسته په‌رله‌مان بتوانێت که‌موکوڕیه‌کان "ده‌ستکاری بکات و چاکیان بکات."
بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ دکتۆر وه‌رتی، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.