Accessibility links

سوریا قانونی باری ته‌نگه‌ تاوی هه‌ڵده‌گرێت

  • Motabar Shirwani

سوریا قانونی باری ته‌نگه‌ تاوی هه‌ڵده‌گرێت

سوریا قانونی باری ته‌نگه‌ تاوی هه‌ڵده‌گرێت

سێ شه‌ممه‌، حکومه‌تی سوریا پرۆژه‌ بڕیارێكی په‌سند کرد که‌ قانونی باری ته‌نگه‌تاوی ئه‌وه‌ی‌ نزیکه‌ی چل ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ داخوازی سه‌ره‌کی خۆنیشانده‌ران.

ئاژانسی ڕه‌سمی ده‌نگ و باس- سانا- هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند سوریا دادگای ئاسایش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه که‌ گرتووانی سیاسی دادگایی ده‌کات و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕکردنی یاسایه‌کی نوێ که‌ ڕێگای خۆنیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ ده‌دات.

هه‌رچه‌نده‌، هێشتا ڕوون نییه‌ ئایا سوریا ڕێگای خۆنیشاندانی ئۆپۆزسیۆن ده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرانی قانونی باری ته‌نگه‌تاوی؟

پێشترێکی سێ شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای له‌ خه‌ڵکه‌که‌ کرد به‌شداری له‌ خۆنیشاندان، ڕێپێوان و مانگرتن به‌ شێوازی دانیشتن له‌ شوێنێك نه‌که‌ن. قانونی باری ته‌نگه‌تاوی خۆنیشاندانی به‌ربه‌ند

ده‌کرد، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کونترۆڵ ده‌کرد و ڕێگای ده‌دا گوێ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی(سوریه‌کان) بگیرێت.

پارێزه‌رێکی ناسراو ده‌ڵێت پێویسته‌ سه‌رۆک بشار ئه‌سه‌د ئه‌م بڕیاره‌ مۆربکات بۆ ئه‌وه‌ی کاری پێ بکرێت.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ کاتێک ده‌درێت که‌ شایه‌تان ده‌ڵێن به‌ لانی که‌م که‌سێک کوژرا کاتێک هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له‌ سه‌دان خۆنیشانده‌ر کرد له‌ سێهه‌م شاری گه‌وره‌ی وڵات.

شایه‌تان ده‌ڵێن زۆرکه‌س بریندار بوون کاتێک هێزێکی زۆری ئاسایش چوونه ناو مه‌یدانی سه‌ره‌کی شار، گازی فرمێسک ڕێژ و چه‌کیان به‌کار هێنا بۆ بڵاوه‌پێکردنی‌ خۆنیشانده‌ران.

ڕوناکبیر و چالاکوانی سیاسی وه‌لید حاجی کوردی سوریا(دانیشتوی دوبه‌ی) له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی ده‌ڵێت گه‌شبین نیه‌ سه‌باره‌ت به‌ گفت و به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆکی سوریا و ده‌ڵێت ئه‌م کارانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یان کات ده‌بوایه‌ کاتی خۆی حافز ئه‌سه‌دی باوکی ئه‌نجامی دابان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG