Accessibility links

رێبوار که‌ریم وه‌لی: قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت

  • Ahmad Barzani

له کاتێکدا که قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه، رێبه‌رانی سیاسی تا رۆژی پێنجشه‌ممه مۆڵه‌تیان داوه‌ته سه‌رۆک وه‌زیری عێراق تاکو داواکانیان جێبه‌جێ بکات.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، رۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی رێبوار که‌ریم وه‌لی ده‌ڵێت قه‌یرانی سیاسی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناکرێت.

به‌ڕێز رێبوار که‌ریم وه‌لی ده‌ڵێت عێراق ڕووبه‌رووی واقیعی خۆی بۆته‌وه که وڵاتێکه به زۆر دروستکراوه و نزیکه‌ی نه‌وه‌د ساڵ دوای دامه‌زراندنی عێراق، که‌س خۆی به خاوه‌ن ناسنامه‌ی عێراقی نازانێت.

ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پاشه‌ڕۆژی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه تا ئه‌وه‌ی به‌ره‌و یه‌كگرتنه‌وه بڕوات.

بۆ بیستنی ده‌قی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز رێبوارکه‌ریم وه‌لی، فایلی ده‌نگی د‌‌سته چه‌پی سه‌ر‌ه‌وه کلیک بکه.

XS
SM
MD
LG