Accessibility links

مونیرە عوسمان دەڵێت ڕاپـۆرتەکەیان لەسەر کەیسی ویدات حسێن لەسەر بنەمای بەداداچوون بووە


سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان لەگەڵ مونیرە عوسمان ئەندامی لیژنەکە، ڕۆژی شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئۆفیسی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـکیان بڵاوکردەوە لە بارەی کەیسی کوژرانی ڕۆژنامەونووس ویدات حسێن.

ڕاپـۆرتەکە کوشتنی ویدات بە تیرۆرێـکی ڕێـکخراو ناودێردەکات و دەڵێت سەرەڕای بوونی بەڵگە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی، بەڵام وا زیاتر لە 100 ڕۆژ بەسەر تیرۆرکردنەکە تێپەڕبوو، هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی جیدی نەکراوە. دواتر دەسەڵاتی حزبی و ئەمنی لە دهۆک بە کوشتنەکە تۆمەتباردەکات.

مونیرە عوسمان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕاپـۆرتەکەیان لەسەر بنەمای ئەو بەدواداچوونانە بووە کە ئەنجامیان دابوو. دەشڵێت لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردسـتانەوە ڕاپـۆرتەکەیان داوە بە وەزارەتی ناوخۆ و بەشێـکی زۆری کونسوڵخانەکان لە هەرێمی کوردسـتان و دەستەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردسـتان. باسی لەوەش کرد هێشتا کاربەدەسـتان لە شاری دهۆک هیچ وەڵامێـکیان بۆ ڕاپـۆرتەکە نەبووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:35 0:00

XS
SM
MD
LG