دەنگی ئەمەریکا پەرەی بە کارەکانی دا بۆ ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕاپـۆرتەکانی پەیوەست بە توندڕەوی و تێرۆرزم. لەم هەفتەیە پەڕەیەکی نوێی کردووەتەوە لە نێو ماڵپەڕی ناوەندی هەواڵی دەنگی ئەمەریکا voanews.com.
بەشی چاودێری توندڕەوی دەنگی ئەمەریکا بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵ و بابەتانە دەکات کە پەیوەستن بە توندڕەوی لە سەرانسەری جیهاندا. دەچێتە قوڵایی بابەتەکانەوە تاوەکو بتوانێت زانیاری زیاتر بە خەڵکی بدات بەراورد بە میدیاکانی ڕۆژئاواوە کە زۆر جار باسیان لێوە ناکەن.
خانم ئەمەندا بێنـنێت سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بەشی چاودێری توندڕەوی دەنگی ئەمەریکا لە هێڵەکانی پـێشەوەی ڕاپـۆرتە لێکۆڵینەرەوەیەکانە. وەها دەکات باشتر ڕووماڵی تێرۆرزم و توندوتیژی ئاکامی توندڕەوی بکرێت. بەشەکە ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکات لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی پەخشی حکومەتی ئەمەریکا، لەوانە ڕادیۆی ئازادی ئەوروپا و ڕادیۆی لیبرتی و ئۆفیسی پەخشی کوبا و ڕادیۆی ئازادی ئاسیا و تۆڕی پەخشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش تاوەکو زانیاری زیاتر بە خەڵکی بدات لە سەرانسەری جیهاندا، هاوکات بە توندی پابەندی ڕێساکانی دەنگی ئەمەریکایە لە پـێشـکەشکردنی هەواڵ و بابەتەکان بە شێوەیەکی ڕاستگۆ و هاوسەنگانە."
بەشی چاودێری توندڕەوی لە نزیکەوە کار دەکات لەگەڵ هەموو بەشەکانی دەنگی ئەمەریکا کە لە 44 بەش پـێکهاتووە، ئەمەش تاوەکو تەواوی ڕووداو و بەسەرهاتەکان بگێڕیتەوە وەکو چۆن بۆی وەردەگێڕن و ئامادە دەکەن لە لایەن بەشەکانی ئوردو و پەشتۆ و تورکی و کوردی و زمانەکانی دیکەی نێو پەخشی دەنگی ئەمەریکا بۆ ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن و تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی بە زمانی ئینگلیزی.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بەشی چاودێری توندڕەوی دەنگی ئەمەریکا سەیری ئەم ڤیدیۆ بکە.