به‌لای هه‌ندێ له چاودیرانه‌وه ، په‌رله‌مانی عێراق به‌رپرسێتی گه‌وره و مێژوویی له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر به‌م قه‌یرانه ئاڵۆزه سیاسیه‌ی ئێستا عێراقی گرتۆته‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. هاوکات شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسیش هه‌ن ده‌ڵێن لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌یان ده‌که‌وێته سه‌ر و هه‌روه‌ها نکوڵیش ناکه‌ن له‌وه‌ی به‌رپرسێتی یاسایشیان له‌سه‌ره له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مانی عێراق تا ئێستا به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و به پێشێلکاریه‌کی بێ چه‌ند و چونی ده‌ستوری وڵاته‌که ناودێری ده‌که‌ن.
وائیل عه‌بدوله‌تیف ، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ده‌ڵێت به پله‌ی یه‌که‌م چوار لایه‌نه براوه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێ به‌رپرسیارێتیان له ئه‌ستۆیه. وه ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که سه‌یره که‌س له عێراقدا نایه‌وێت واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا بۆته ده‌روازه بۆ په‌ره‌پێدانی لایه‌نه سیاسیه‌کان و بێ له‌وه‌ش به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات یانی کردنه‌وه‌ی دۆسێکانی گه‌نده‌ڵی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ وائیل عه‌بدوله‌تیفدا کردویه‌تی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:09 خوله‌که.