کاربه‌دستانی عێراق ده‌ڵێن میلیتانی گومانلێکراوی ئه‌لقاعیده 5 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان له خاڵێکی په‌شکنین له رۆژئاوای بغدا کوشتووه.
کاربه‌دستانی عێراق ده‌ڵێن میلیتانی گومانلێکراوی ئه‌لقاعیده 5 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان له خاڵێکی په‌شکنین له رۆژئاوای بغدا کوشتووه. کاربه‌دستان گووتیان هێره‌شبه‌ره‌کان ده‌مانچه‌ی بێدنگیان به‌کار‌هێنابوو له هێرشه‌که‌ی سه‌ر له به‌یانی سێ شه‌مۆ له گه‌ره‌کی مه‌نسوری به‌غدا.
به پێ سه‌رچاویه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، چه‌کداره‌کان هه‌ر له‌پاش هێرشه‌که‌یان، ئاڵایه‌کی رێکخراوی دۆڵه‌تی ئیسلامی عێراق( سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان ) شه‌کاندبۆوه.
ده‌رنگانی پێنج شه‌مۆ، له هێرشێکی هاوشێوه‌دا له گه‌ره‌کی زۆربه سوونی نشینی ئه‌عزه‌میه‌ی، به‌غدا، میلیتانان 16 که‌سیان کووشت. ئه‌وانیش، ئاڵای ره‌شی ئه‌لقاعیده‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به‌رزکردبۆوه به‌رله‌وه‌ی له شۆێنه‌که دوور بکه‌ۆنه‌وه.