ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قاچاخچی چه‌کی ڕووسی ڤکتۆر بۆت بۆ یه‌که‌مین جار له به‌رده‌م دادگای ئه‌مه‌ریکا ئاماده ده‌بێت، دوای که‌متر له ڕۆژێـک به‌سه‌ر ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی له لایه‌ن تایله‌نده‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی تێرۆرزم.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن بۆت که له ده‌رنگانێـکی دوێنێ گه‌یشـتۆته ئه‌مه‌ریکاوه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دادگای نیویۆرک ئاماده ده‌بێت. بڕیاریشه به‌رپـرسـانی وه‌زاره‌تی داد و دادوه‌رانی گشـتی کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانی سـازبکه‌ن بۆ باسـکردنی دۆسێـکه‌ی بۆت که به تۆمه‌تی پـیلان‌گێڕان بۆ کوشـتنی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان و پـشـتیوانکردنی له ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی دادگایی ده‌کرێت.
وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکا ئێرک هۆڵده‌ر ده‌ڵێت چالاکیـیه‌کانی قاچاخچێتی چه‌کی بۆت و پـشـتیوانکردنی بۆ چه‌ک دابینکردن بۆ شه‌ڕ له ئه‌فریکا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تایله‌ند بۆتیان سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی ڕووسیا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌ندیخانه‌یه‌ک له بانکۆکه‌وه ته‌سلیم به ئه‌مه‌ریکایان کرد.