Accessibility links

گۆڤاری تایم 'خۆپیشانده‌ر' به‌‌‌ که‌سی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌کات

  • Motabar Shirwani

گۆڤاری ئه‌مه‌ریکی تایم ڕێزی نیشان داوه‌ بۆ گۆڕانکاری بێ پێشینه‌ی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنه‌کانی تری جیهان ڕویداوه‌ به‌ ناونانی "خۆپیشانده‌ر' به‌ که‌سی ئه‌م ساڵ.

چوارشه‌ممه‌ له‌ وتارێکدا، تایم گوتی بزوتنه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ر زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌ له‌ لایه‌ن گه‌نجه‌ به‌ش خوراوه‌کان که‌ بێزار بوونه‌ به‌هۆی نه‌ بوونی ده‌سه‌‌ڵاتی سیاسی و باری خراپی ئابوری. تایم ده‌ڵێت زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌مساڵ سه‌ربه‌خۆ له‌ حیزبی سیاسییه‌کان ئه‌نجام دران و خۆپێشاندانه‌کان سیاسه‌تی جیهانیان گۆڕی.

شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌بدۆڵا حیجاب ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بژاریه‌کی سه‌مبۆلیکه‌ و مرۆڤ هیواداره‌ ‌ له‌ پاشه‌ ڕۆژ ببێته‌ شتێکی ڕاسته‌قینه‌. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م بژاره‌ی تایم له‌ ڕاستیدا ڕه‌نگ و ڕووی دا به‌ خۆنیشاندان و خۆپێشانده‌ر‌، هه‌روه‌ک چۆن له‌ مه‌یدانی سیاسی شه‌هیدی بێ ناو هه‌یه‌ ئاواش خۆپێشانده‌ری بێ ناو هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG