Accessibility links

یه‌که‌م هه‌نگاو له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆمارییه‌کان له‌ ئایوا ده‌ست پێده‌کات


یه‌که‌م هه‌نگاو له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆمارییه‌کان له‌ ئایوا ده‌ست پێده‌کات
یه‌که‌م هه‌نگاو له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کاندیدی کۆمارییه‌کان له‌ ئایوا ده‌ست پێده‌کات

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌ ئه‌مه‌ریکا، ده‌نگده‌ره‌ کۆمار‌ییه‌کان له‌ ویلایه‌تی ئایوا کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی ده‌گێڕن، ئه‌مه‌ یه‌که‌م هه‌نگاوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوێک که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی 11 به‌رهه‌ڵستی سه‌رۆک ئۆباما بکات.

ده‌نگده‌ران له‌ کڵێساکان، بینای قوتابخانه‌کان و شوێنی تر کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن.

به‌ پێی دواترین ڕاپرسی له‌ ده‌نگده‌ران وه‌رگیراوه‌، فه‌رمانداری پێشووی مه‌سه‌چوسێتس میت ڕامنی له‌ ئایوا له‌ پێشه‌وه‌ی کاندیداکانی تری کۆمارییه‌.‌ به‌ جیاوازیه‌کی که‌م، ڕان پۆل ئه‌ندامی کۆنگرێس (نوێنه‌ری ته‌کزاس) له‌ پاش ڕامنیـیه‌. ڕیک سه‌نتۆرم سیناتۆری پێشوو(نوێنه‌ری پێنسیلڤانیا) سێیه‌مه‌ به‌ پێی ڕاوه‌رگرتنه‌که‌.

له‌ پاش چه‌ند ڕۆژ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ یه‌کتر، دووشه‌ممه‌، کاندیدا کۆمارییه‌کان سه‌رنجیان خسته‌ سه‌ر سه‌رۆک ئۆبامای دیموکرات.

ڕامنی ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌رجه‌لی ئۆباما له‌ بواری ئابوری گرت و گوتی،" ئه‌و گوتی ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ێ 3 ساڵاندا نه‌توانم باری ئابوری بگۆڕم. من بیر له‌ یه‌ک گه‌ڕ ده‌که‌مه‌وه‌." ڕامنی گوتی من ئێستا حیساب له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌که‌م.

به‌ پێی ڕاوه‌رگرتنێکی دووشه‌ممه‌ له‌ گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌ی‌ ئایوا، دیمۆین ڕێجستر، بڵاوکراوه، وا ده‌رچوبوو له‌سه‌دا 41 ی ده‌نگده‌ران هێشتا بڕیاری یه‌کجارییان نه‌دابوو که‌ ده‌نگ به‌ کام کاندید بده‌ن.

XS
SM
MD
LG