ڕاپۆرتێکی نوێ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕژانی زۆری نه‌وت له ناو که‌نداوی مه‌کسیک له وێنه‌ی ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا، رووده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و پیشه‌سازی نه‌وت و حکومه‌ت گۆڕانێکی به‌رچاو نه‌که‌ن.
کۆمیسیۆنێک که له لایه‌ن سه‌رۆک به‌راک ئۆباماوه ڕاسپێردراوه له‌و باره‌یه‌وه لێکوڵینه‌وه بکات ده‌ڵێت کۆمپانیاکانی نه‌وتی بی.پی و هاپه‌یمانکاره‌کانی ( ترانزئوشن و هاڵیبرتن) ژماره‌یه‌ک بڕیاریان دابوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان که مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌کۆی نه‌ۆتی ناو ده‌ریایان زیاتر کردبوو.
ساڵی پار، له 20 ی مانگی چوار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌کۆی نه‌وتی ناو ئاو 11 کرێکار کوژران و به هه‌زاران ملیۆن بۆشکه نه‌وت ڕژانه ناو ئاوه‌کانی که‌نداوی مه‌کسیک.
له ڕاپۆرتی کۆتایی که چوارشه‌ممه که‌وته ده‌ست ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن، کۆمیسیۆنه‌که ده‌ڵێت هیچ که‌س له‌وانه‌ی له ناو کۆمپانیاکاندا بڕیاریان دابوو مه‌ترسییه‌کانیان نه‌خستبووه به‌رچاو.
کۆمیسیۆنه‌که له هه‌فته‌ی داهاتوو ڕاپۆرتی یه‌کجاری ده‌داته سه‌رۆک به‌راک ئۆباما.