وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مه‌ریکای تاوانبار کردووه به ده‌ست تێوه‌ردان ده‌کارو باری ناوخۆی، له وه‌ڵام به سزای نوێ ئه‌مه‌ریکا به‌ده‌ژی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له‌به‌ر پێ شێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
چوارشه‌ممه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راك ئۆباما بریارێکی مۆر کرد که به پێ ئه‌م بریاره ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رمایه و داهاتی هه‌شت کاربه‌ده‌ستی ئێرانی داگیرا که تاوانبار کراوه‌ن خۆپێشاندانه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنیان به‌ده‌ژی هه‌ڵبژاردنه مشت و مه‌ر له‌سه‌ره‌کانی سه‌رکۆماری، سه‌رکوت کردبوو.
ده‌زگای راگه‌یاندنی حکومه‌تی ئێران هه‌ێنی له زاری ده‌مراستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رامین مێهمانپه‌ره‌ست رایگه‌یاند گووتویه‌تی ئه‌م بریاره ده‌سه‌لمێنیت ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له ئاڵۆزیه‌کان کرد که دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نیژاد ده‌ست پێکران.
چوارشه‌ممه، له کاتی راگه‌یاندنی سه‌زاکان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێلاری کلنتن گووتی ئه‌مه‌ریکا پشتگیری له مافی گه‌لی ئێران ده‌کات به‌ڵام هیچ کاریگه‌ری به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نیه.