Accessibility links

ئوسامه‌ جه‌میل باس له‌ مه‌سه‌له‌ی پـێشـنیاری پـێـکهێنانی هێزێـکی تایبه‌ت بۆ به‌رگری له‌ مه‌سیحیـیه‌کانی عێراق ده‌کات

  • Haider Karim

مامۆسـتا ئوسامه‌ جه‌میل

مامۆسـتا ئوسامه‌ جه‌میل

ماوه‌یه‌که‌ که‌مینه‌ مه‌سیحیـیه‌کان له‌ عێراق که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لاماری تێرۆریسـتانه‌وه‌ و به‌ تایبه‌تیش له‌ به‌غدا، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی مه‌سیحیـیه‌کان. هه‌ندێک لێـیان داوا ده‌که‌ن عێراق جێبهێڵن و بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌پـێی هه‌ندێـک ڕاگه‌یاندن ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی به‌لاوه‌ چاکه‌ که‌ هێز له‌ مه‌سیحیـیه‌کان پـێـکبهێنرێت بۆ پاراسـتنی خۆیان.

مامۆسـتا ئوسامه‌ جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به‌ لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـیه‌ هه‌موو پـێـکهاته‌یه‌کی عێراق هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، به‌ڵـکو پـێویسـته‌ حکومه‌تی عێراق هێزی ئاسایش و سـوپایه‌کی باشی هه‌بێت بێ لایه‌نی هه‌بێت که‌ بتوانێت به‌رگری له‌ هه‌موو عێراقیـیه‌کان بکات به‌بێ جیاوازی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:34 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG