ڕه‌شنووسی بودجه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن ئیداره‌ی ترامپه‌وه له حه‌وتوی ڕابردوودا پیشکه‌شی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا کرا. له‌م بودجه‌دا، پاره‌یێکی زیاتر بۆ سوپای ئه‌مه‌ریکا ته‌رخان کراوه و له هه‌مان کاتدا، بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که‌م کراوه‌ته‌وه. یارمه‌تیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به ڕێکخراوه نێونه‌ته‌ویه‌کان و به‌رنامه‌کانی ژینگه پارێزی و کۆنترۆڵ کردنی که‌ش و هه‌واش به ڕێژه‌یێکی زۆر که‌م کراوه‌ته‌وه.
تڕا‌مپ پێشتر له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا وتبووی که سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له کاتی سه‌رۆک کۆماری ئه‌ودا ده‌گوڕدرێت و پاره و داهاتی ئه‌مه‌ریکا سه‌رفی ناوخۆی وڵات ده‌کرێت. به‌ڵام هه‌ندێک له چاودێران ده‌ڵێن به پێی ئه‌وه که بودجه‌ی یارمه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به هاووڵاتیانی که‌م داهات زۆر دابه‌زیوه ناکرێت بوترێت پاره بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا گراوهتوه.
له هه‌مان کاتدا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا زیاد کردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌بێت به مانای به کارهێنانی زیاتری سوپای ئه‌مه‌ریکا له قه‌یرانه جیهانیه‌کاندا بێت یان ئه‌م 50 ملیارد دۆلاره بودجه زیادکراوه ته‌نیا سه‌رفی درووست کردنی چه‌کی پیشکه‌وتوو تر و خزمه‌تی کۆنه سه‌ربازه‌کان ده‌کرێت؟
له به‌رنامه‌ی هه‌لۆ واشنگتۆنی ئه‌م حه‌وته‌دا میوانداری به‌ڕێزان قاره‌مان مامه‌ند لێکۆله‌ری سیاسی دانیشتووی کالیفۆرنیا و هه‌روه‌ها که‌ریم به‌ختیاری، ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی ویرجینیا ده‌که‌ین.