پولیسی فێدڕالی ئه‌مه‌ریکا نامه‌یه‌کی بۆ پولیسی ویلایه‌ته‌کان ناردووه و داوایان لێده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی تێرۆرستی داعش بۆ سه‌ر کلیساکان له چه‌ند ڕۆژ پشوودانی کریسمه‌س دا وشیار بن. وه‌ک ئاژانسی ئێف‌بی‌ئای ڕایگه‌یاندووه له هه‌ندێک له تۆڕه‌کانی سه‌ر به داعش لایه‌نگره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه هان دراون به وه‌ی که له کاتی پشوودانه‌کانی کریسمه‌س هێرش بکه‌نه سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کانی خه‌ڵک له کلیساکانی ئه‌مه‌ریکا.
ئێف‌بی‌ئای ده‌ڵێت خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڵاوکراوانه‌یه و تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ هێرشێکی تێرۆرستی به ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام به پێی ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی پولیس له کاتی ئاوادا پێویسته داوای کردووه پولیسی ویلایه‌ته‌کان به هۆشیارییه‌وه ئاگایان له ڕه‌وشه‌که بێت.
به پێی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ئالمان و پێشتر له فه‌ڕانسه ڕوویانداوه چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لایه‌نگرانی داعش بتوانن هێرشگه‌لێکی هاوشێوه له نێو ئه‌مه‌ریکا دا ئه‌نجام بده‌ن؟ بۆ به‌ره‌نگاری کردنی ئه‌م چه‌شنه هێرشانه پولیسی ئه‌مه‌ریکا چی ده‌توانێت بکات؟
ئایا زیاترکردنی چاودیرییه‌کان و ئاواڵاکردنی ده‌ستی پولیس بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زیاتری هه‌رچه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کی هاوڵاتیان نابێته هۆی ژێرپێنانی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه له گه‌ڵ به‌ڕێز ئارش ساڵح، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی واشنگتن، وتووێژمان کردووه.