پۆلیسی ولایه‌تی ئایووا له ڕۆژئاوای ناوه‌راستی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پیاوێکی ته‌مه‌ن ٤٦ ساله به نێوی سکات گرین دانیشتووی ده‌ور و پشتی شاری دێموین له ناوه‌ندی ئه‌م ولایه‌ته‌ی ده‌ست به‌سه‌ر کردوه که گۆمان ده‌کرێت ئه‌و هێرشکه‌ره‌یه که ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ مانگی ١١ به ته‌قه‌ی دەمانچه دوو پۆلیسی له‌و ولایه‌ته کوشت.
به‌یانی چوارشه‌ممه واته دوێنی له دو هێرشی ناکاوی جیاوازدا که ته‌نیا له ٢٠ ده‌قه‌دا ئه‌نجام درا، دو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ولایه‌تی ئایووا که له ئۆتۆمبیلی پۆلیسدا دانیشتبوون کۆژران.
ئێشتا دیار نیه چی هێرشکه‌ره‌که‌ی هانداوه ئه‌م هێرشه بکاته سه‌ر پۆلیس. به‌ڵام گرته ویدیویەک که له‌م ڕۆژه دوایانه‌دا به نێوی آغای گرین‌وه بڵاو کرایه‌وه پیاوێک نیشان ده‌دات که به پۆلیس ده‌ڵێت چه‌ند پیاوی ره‌شت پیست لێیان داوه و "ئاڵای کۆنفێدراسیون"یان له ده‌ستی سه‌ندوه‌وه و بردوویانه.
گوایه سکات گرین له کاتی به‌ڕێوه چونی کێبه‌رکێیکی وه‌رزشی ئه‌و ئاڵایه‌ی به ده‌سته‌وه بوه که نیمادی سه‌رده‌می به کۆیله گرتنی ره‌ش پیسته‌کان له ئه‌مه‌ریکایه.
له ئه‌مەریکادا به هۆی جوراوجوره‌وه ساڵی چه‌ند که‌ره‌ت خه‌ڵکی مه‌ده‌نی یان پۆلیسه‌کان ده‌که‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژ‌و هه‌ندێکیشیان ده‌کوژرێن یان برنیدار ده‌بن.
هاوینی پار بۆ وێنه ٩ هاووڵاتی ره‌شت پێسی ئه‌مه‌ریکایی له کاتی دوعا و نزا له کلیسه‌یێکی شاری چارڵستون له ولایه‌تی کارۆلینای باشووری که‌وتنه به‌ر ده‌سترڕێژی کابرایەکی سپی پێستی گه‌نج و گیانی خۆیان له ده‌ست دا.