Accessibility links

دوایین سه‌فه‌ری باراک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆک کۆمار: ١٥ مانگی داهاتوو


ئۆباما و مێرکل

ئۆباما و مێرکل

به پێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتیدپرس سه‌رۆک کۆمار باراک ئوباما دوای کۆتایی هاتنی ده‌نگدانه‌کان و پێش جێ هێشتنی کۆشکی سپی له مانگی یه‌که‌می ساڵی داهاتوودا، دوواین سه‌فەری ده‌ره‌کی گرینگی خۆی ده‌روات.

کۆشکی سپی ڕایده‌گه‌ینێت ئوباما هه‌فته‌یەک دوای ڕۆژی ده‌نگدان له ڕۆژی ۱۵ مانگی داهاتوودا بۆ چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ پرۆکۆپیس پاولوپۆلس سه‌رۆک کوماری بریتانیا و ئالکسیس سیپراس سه‌رۆک وه‌زیرانی یونان ده‌گاته ئاتین پێته‌ختی ئه‌و وڵاته.

ده‌کوترێت مه‌بستی ئوباما له‌م سه‌فه‌ره تاوتۆ کردنی بیرو ڕای له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێبه‌ره‌یه سەباره‌ت به ڕە‌وشی ئابووری یونان و هه‌روه‌ها قه‌یرانی په نابه‌ران له ئورووپادا.

ئوباما له یونانوه دەچێته ئاڵمانیا و ڕۆژی ۱۷ مانگ له‌وێ چاوپێکه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئانگلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش سه‌باره‌ت به بازرگانی سوریا، ئوکڕاین و گرۆپی داعش وتووێژ ده کات.

ئەمه ۶مین سه‌ردانی ئۆباما له ئاڵمان ده‌بێت وه‌ک سه‌رۆک کۆمار له ئاڵمانیا و هەروەها خانمی مێرکل و پرزیدنت ئوباما چاوپێکه‌وتنێکی هاوبه شیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی بریتانیا، فه‌رانسا و ئیتالیا.

ئوباما ڕۆژی دواتریش دەچێته پرو بۆ کۆبونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی دانیشتنی هاوکاریه‌کانی ئابوری ئاسیا و ئوقیانوسیه.

XS
SM
MD
LG