ژنراڵ کێلی که ساڵی پار دوای ۴۵ ساڵ خزمه‌ت له سوپای ئه‌مه‌ریکا خانه نشین بوو له لایه‌ن دانۆڵد تڕامپه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌گه‌ر له لایه‌ن کۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌نگی باوه‌ر پێکردن وه‌ربگرێت به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زاره‌تێک ده‌گرێته ئه‌ستۆ که ئیداره‌ی کۆچبه‌ران، ئاسایشی سه‌رسنووره‌کان و پۆلیسی شاراوه به‌ڕێوه ده‌بات.
ژنراڵ کێلی وه‌ک یه‌ک له ڕخنه‌گرانی ناسراو و جێدی سیاسه‌تگه‌لی کۆچبه‌ری باراک ئۆباما و هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌و بۆ به‌ستنی به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ ده‌ناسرێت. کێلی وه‌ک وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی به‌رپرسیاریه‌تی ئاسایشی سنووره‌کانی ده‌که‌ویته ئه‌ستۆ، جیگایێک که گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی تێیدا یه‌ک له بانگه‌شه سه‌ره‌کیه‌کانی ئاغای ترامپ له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بوو.
ئه‌م ژنراڵه ۴ ئه‌ستێره مانگی یه‌که‌می ساڵی پار و له ته‌مه‌نی ۶۶ ساڵیدا و له کاتێکدا که فه‌رمانده‌ی سۆپای ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی زه‌ریای کارائیب و ئه‌مه‌ریکای لاتینی ده‌کرد خانه نشین بوو. به هه‌ڵبژرادنی کێلی، ئه‌مه سێهه‌مین ژنراڵی خانه نشینی سۆپای ئه‌مه‌ریکایه که له ئیداره‌ی به‌ڕێز ترامپدا به‌رپرسیاریه‌تی باڵا وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ژنراڵ کێلی وه‌ک یه‌ک له‌و ژنراڵانه ده‌ناسرێت که له دۆکترینی سه‌ربازیدا لایه‌نگری ستراتێژي هێرش بردنن. له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکادا و به پێی بانگه‌شه‌و و به‌رنامه‌کانی دانۆڵد تڕامپدا چاوه‌روان ده‌کرێت ژنراڵ کێلی به شیوه‌یێکی سه‌ختگیرانه بکه‌وێته شوێن جێ‌به‌جێ کردنی به‌رنامه‌کانی تڕا‌مپ و له وانه به‌رنامه‌گه‌لێک وه‌ک کێشانی دیوار له نێوان ئه‌مه‌ریکا و مه‌کزیک و ده‌رکردنی به ملیون کۆچبه‌ری نایاسایی که به شکاندنی سنووره‌کانه‌وه هاتوونه‌ته نێو ئه‌مه‌ریکا.
به‌ڕێز تڕا‌مپ که هیچ ئه‌زموونێکی سه‌ربازی نیه تا ئێستا چه‌ند ژنراڵی ناسراوی خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریکایی بو وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسیاریه‌تییه گرینه‌کانی ئیداره‌ی نوێی خۆی بانگهێشت کردوه. له وانه ژنراڵ مایکڵ فلێن، بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ژنراڵ جیمز ماتیس بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌ڵبژێردراون و ژنراڵ ده‌یوید پێترائوس ئێشتا له شانسه سه‌رکیه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه.
ئیمڕۆ هه‌روهه‌ها هه‌واڵی ئه‌وه هات که تڕا‌مپ باڵویزی خۆی له چاینا، به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ی ژینگه پارێزی و به‌رپرسی گشتی کار و کاسبیه چکووله‌کانی هه‌ڵبژاردوه.