Accessibility links

ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ری سه‌رۆک کۆماری دانۆڵد تڕامپ له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

  • شاهێد عەلەوی

هه‌ڵبژاردنی دانۆڵد تڕامپ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری داهاتووی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕاپرسییه‌ گشتییه‌کانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ بوو، کاردانه‌وه‌ی جیاوازی زۆری لێکه‌وته‌وه‌.

هه‌ڵوێسته‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانی دانۆڵد تڕامپ له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ پرسیارێکی زۆر سه‌باره‌ت به‌ شیاوی که‌سایه‌تی تڕامپ بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا بێته‌ ئاراوه‌.

ئایا تڕامپ ده‌توانێت وه‌ک ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌یدا کردوویه‌تی ڕواڵه‌ت و ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت له‌ واشنگتن بگۆڕێت؟ به‌ نیسبه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هاتنه‌ سه‌ر حۆکمی تڕامپ چه‌ند ده‌توانێت گۆڕانکاری کارێگه‌ردانه‌ر له‌ شوێن خۆی بهێنیت؟

سه‌رۆکایه‌تی تڕامپ چه‌ند کاریگه‌ری له‌ سه‌ر قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێت؟

له‌ به‌رنامه‌ی "ڕوانگه‌" ئه‌م حه‌وتووه‌ ئه‌م پرسیارانه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان نووره‌دین وه‌یسی، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری کاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی کوردستان 24، ناسر باباخانی لێکوله‌ری سیاسی و هه‌روه‌ها ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌وان تاوتۆ کردووه‌.

XS
SM
MD
LG