به کۆتایی هاتنی کۆنفڕانسی نیشتمانی حیزبی دێمۆکڕات له ئه‌مه‌ریکا ئێستا ڕواڵه‌تی کێ به‌رکێکانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مساڵ له هه‌موو کاتێک ڕوونتره. هیله‌ری کلینتن له لایه‌ن دێمۆکڕاته‌کان و دانۆڵد تڕا‌مپ له لایه‌ن کۆماریخوازه‌کانه‌وه له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ گه‌یشتن به پله‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا چڕده‌که‌نه‌وه.
ڕاپرسی یه‌کان نیشانی ناده‌ن که کام له ئه‌م دوو که‌سه شانسی زیاتریان له هه‌ڵبژاردنی مانگی 11دا ده‌بێت. له ئه‌وه گرنگتریش ئه‌وه‌یه که هه‌روا که به پێچه‌وانه‌ی گشت پرسییه‌کانی پێشوو تڕا‌مپ له نێو کۆمارێخوازه‌کان هه‌ڵبژێردرا ئێستاش تا ڕۆژی کۆتایی ڕوون نیه کام له ئه‌م دوو که‌سه متمانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا به ده‌ست دێنن.
پرسیاری گرنگ ڕه‌نگه ئێستا ئه‌وه نه‌بێت کام له ئه‌م دوو پاڵیوراوه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵکوو پرسیاری ئه‌وه‌یه به هه‌ڵبژاردنی هه‌ر کام له ئه‌و دوو که‌سه سیاسه‌ته‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌ت به نیسبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چ گۆڕانکارییه‌ک به خۆی ده‌بینێت؟
سه‌رۆک کۆمار له ئه‌مه‌ریکا دا ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه و ئه‌مه‌ریکاش وه‌ک وڵات توانای زۆری بۆ کاریگه‌ری دانان له سه‌ر گشت دنیادا هه‌یه و ئه‌وه‌ش دیاره که نه هیله‌ری کلینتن و نه دانۆڵد تڕا‌مپ سیاسه‌ته‌کانی ئۆباما نه له ناوخۆ و به تایبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یره‌و ناکه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گرنگی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر کام له ئه‌و دوو که‌سه.
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه ئه‌و پرسیارانه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیمۆکراسی و دوکتور ئاوات عه‌لیار، لێکۆڵه‌ری سیاسی تاوتۆمان کردووه.