نزیک به ۱۳ملیون به‌ڵگه‌ی شاراوه و داخراوی ڕێکخراوه‌ی زانیاری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا واته سیئایئهی بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له ڕێگای ئێنتێرنێته‌وه خرایه به‌رده‌ست هه‌موانه‌وه.
ئه‌م به‌ڵگانه دوای چالاکیێکی دڕێژخایه‌نی لایه‌نگرانی ئازادی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیارییه‌کان و سکاڵای ئه‌وان دژی سیئایئهی، له لایه‌ن ئه‌م ڕێکخراوه زانیاریه‌وه له ئێنتێرنێت دابهزاوه و به شێوه‌ی ئانلاین له به‌ر ده‌ستی هه‌موانه.
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له حاله‌تی شاراوه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه، ڕاپۆرتی کۆبوونه‌وه‌کانی زانیاری، وتاره زانستییه‌کان، دیتنی یۆفۆکان و تاقیکردنه ده‌رونییه‌کان ده‌گرێته خۆی و بریتیه له ۸۰۰ هه‌زار فایل له ۱۳ ملیون لاپه‌ڕه‌دا.
لاپه‌ڕه‌کانی سه‌باره‌ت به هێنری کسینجێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ڕیچارد نیکسون و جراڵد فۆرد و چه‌ند سه‌د هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی به‌شێک له‌م به‌ڵگانه ده‌گرنه خۆ.
هه‌ندێک له لاپه‌ڕه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ئه‌م ئارشیوه، هین ئه‌و فایله‌ن به ناوی ستارگه‌یت ده‌ناسرێن که پێوه‌ندی هه‌یه به به‌کارهێنانی توانا ده‌روونی و زێهنییهکان که بۆ دیتنی شته‌کان له ڕێگای دووره‌وه به کار دێت. ئه‌م به‌شه له به‌ڵگه‌کان، ئه‌و تاقیکردنه‌وانه ده‌گرنه خۆیان که له سه‌ر یۆری گلێر، که‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌م بواره له ساڵی ۱۹۷۳ ئه‌نجام دراوه.
ئه‌م به‌ڵگانه پشت راستی ده‌که‌نه‌وه که ئاغای گلێر توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوه شکڵگهلێک که له ژورێکی تر بوه به شێوازێکی ده‌قیق بیکێشێته‌وه. ڕاده‌ی ده‌قیق بوونی گلێر له حه‌دێک دا بوه که لێکۆڵه‌رانی پرۆژه‌که نوسیویانه ئه‌م کابرایه توانایێکی تایبه‌تی غه‌یری ته‌بیعی هه‌یه و ئه‌مه بو ئێمه ئاشکرا بوه.
به‌شێک تر له لاپه‌ڕه‌کان که شتی سه‌یری تێدایه سه‌باره‌ت به ڕاپورته‌کانی دیتنی یۆفۆکان یان ئه‌و فڕۆکه نهناسراوهنه که له هه‌فتاکاندا زۆر ده‌بینرا و باسی گه‌رم بوو و هه‌روها شێوازی درووست کردنی جه‌وهه‌ری نوسین بێ ئه‌وه‌ی ببینرێت.
ئه‌م زانیاریانه ئه‌ڵبه‌ت له ۹۰کانهوه به شێوازێکی دژوار خرابوه به‌رده‌ستی هه‌موان به‌ڵام چون ته‌نیا له چوار کامپیوتێری کتێبخانه‌ی ئارشیوی نیشتمانی له مریله‌ند هه‌ر ڕۆژ بۆ ماوه‌ی ۸ کاتژمێر ده‌خرا به‌رده‌ست، ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی زۆر دژوار بوو. به‌ڵام ئێستا
هه‌مو ئه‌م به‌ڵگانه له تۆڕی ڕێکخراوه‌ی سیئایئهی دایه و هه‌موان ده‌توانن، بیبینن و بیخوێنه‌وه و یان چاپی بکه‌ن.