Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: داعش دەیەوێت ببێتە تۆڕێک بۆ کوشتنی زۆرترین کەس بێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت داعش لە ئێستادا هەوڵ دەدات خۆی لەو دەوڵەتە ئەفسانیـیەوە بگۆڕێت بۆ تۆڕێـکی نێودەوڵەتی کە ئامانجی کوشتنی زۆرترین کەس بێت.

دوێنێ پـێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی سەر ئاستی وەزیران لە واشنتن بۆ وڵاتانی هاوپەیمانێـتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، جان کێری گوتیشی چیتر داعش ناتوانێت شانازی بکات بەوەی ناوچەی لە ژێر کۆنترۆڵەدایە و گوایە ئەو دەوڵەتە.

هەروەها گوتی هەرچەندە داعش بنکەی نامێنێت بۆ کردنی کەسانی بیانی بە چەکداری خۆی، بەڵام هێشتا جێی مەترسیـیە و هەوڵ دەدات شانەی پەیوەندی لە وڵاتانی جیاواز بۆ خۆی پەیدابکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەشێـکی دیکەی قسەکانی سەنگی خستە سەر گرنگی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە نێوان هاوپەیماناندا و گوتی دەبێت پەرەی پـێبدرێت و بەربەستە بیرۆکراسیـیەکانی بەردەمی نەهێڵین تاوەکو بە شێوەیەکی خێراتر و لەسەر ئاستێـکی فراوانتر زانیاریـیەکان ئاڵوگۆڕبکرێن و وەهای لێبێت ئەو پاسەوانی سنوورەی کە لە باشوری ئەوروپایە هەمان زانیاری لابێت کە لە لای ئەفسەرێـکی ئاسایشە لە فڕۆکەخانەی مانێلای پایتەختی فلپـین سەبارەت بە تێرۆرستان.

ئاگاهیشی دا بێکاری مەترسیـیەکە بۆ سەر گەنجان و داعش و ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی دیکە بۆخۆیانی دەقۆزنـنەوە. بەڵام گوتیشی بەراورد بە شەش مانگ لەمەوبەر ئێستا زیاتر لە دژی داعش لەسەر ئنتەرنێت بڵاودەکرێتەوە.

ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری لای خۆیەوە گوتی لە پاش نەهێشتنی داعش هێزە خۆجێـیەکان بەرپـرسیارێتی ناوچەکانیان لە ئەستۆدایە. گوتیشی هەتا چەند شکست بە داعش لە عێراق و سوریا بهێنین ئەوەندەش وڵاتانمان پارێزراوتر دەبن.

XS
SM
MD
LG