Accessibility links

دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا یاسا ته‌ندروسـتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما په‌سه‌ند ده‌کات


Supporters of the Affordable Healthcare Act gather in front of the Supreme Court before the court's announcement of the legality of the law in Washington, June 28, 2012.

Supporters of the Affordable Healthcare Act gather in front of the Supreme Court before the court's announcement of the legality of the law in Washington, June 28, 2012.

دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رۆک ئۆباما به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌وه‌ش به‌ پـشـتیوانیکردن له‌ بڕگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی مشتومڕ له‌سه‌ری به‌رنامه‌ی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی له‌ ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که‌ به‌ ده‌نگی 5 به‌رامبه‌ر 4 .
به‌پـێی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێت تێـکڕای ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بیمه‌ی ته‌ندروسـتیـیان هه‌بێت ئه‌گه‌ر نا سـزای دارایی لێـده‌که‌وێته‌وه‌.
به‌رپـرسی دادگای باڵا جۆن ڕۆبه‌رتس ده‌نگی خسته‌ پاڵ دادپـرسـانی میانڕه‌و که‌ ده‌ڵێن ده‌سـتور ڕێگه‌ به‌ بڕیارێـکی له‌و جۆره‌ ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباماش ده‌ڵێت ئه‌و بڕگه‌یه‌ له‌ جێگه‌ی خۆیدایه‌ و به‌پـێی ده‌سـتوری ئه‌مه‌ریکایه‌، چونکه‌ هاوڵاتیان پـێویسـتیـیان به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی هه‌یه‌ له‌ کاتی ژیانیاندا.
جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ 26 ویلایه‌ت سکاڵایان دژ به‌ یاساکه‌ تۆمارکردووه‌، ده‌ڵێن ناتوانرێت زۆر له‌ هاوڵاتیان بکرێت بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بکڕن که‌ ڕه‌نگه‌ نه‌یانوێت و یاخود پـێویسـتیان پـێی نه‌بێت.
XS
SM
MD
LG