Accessibility links

ئەمەریکایـیەکان لە 14 هەمین سـاڵیادی 11 ی سێپتەمبەردا

  • VOA News

ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یادەوەری ساڵڕۆژی یازدەی سێپتەمبەر بکرێتەوە، واتا ئەو ڕۆژەی کە تیایدا تیرۆریستان کاری خۆکوژیان بە چوار فڕۆکەی نەفەر هەڵگر کردە سەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دوو فڕۆکەیان خۆیان کێشا بە تاوەری بنکەی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک و یەکێکیان خۆی کێشا بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و چوارهەمیان لە کێڵگەیەک لە ناوچەی شانکسڤیل لە پەنسەلڤەینیا بەر لەوەی بگاتە ئامانجەکەی کە ڕەنگە واشنتن بوو بێت.

خانەوادەی قوربانیانی هێرشە تیرۆرستیەکی 11 ی سەپتێمبەر ئەمڕۆ لە نیویۆرک گردەبنەوە و زەنگ لێ‌دەدرێت و ناوی ئەوانەی لە هێرشەکەدا کوژران دەخوێندرێنەوە.

هەر ئەمڕۆش لەم ساڵیادەدا سەرۆک براک ئۆباما و هاوسەرەکەی و ستافی کۆشکی سپی لە باخچەی کۆشکی سپیدا بۆ خولەکێک بە بێ‌دەنگی ڕادەوەستن بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی هێرشەکان و دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆش سەرۆک ئۆباما لەگەڵ سەربازانی وڵات لە بنکەی فۆرت مید لە دەرەوەی واشنتنی پایتەخت کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو ئەمەریکایانەدا بدوێت کە سەلامەتی ئەم وڵاتە دەپارێزن.

هەر ئەمڕۆش رێوڕەسمێکی تایبەتی یادەوەری لە پەنتاگۆن بەڕێوە دەچیت بۆ یادکردنەوەی ئەندامانی ئەو خانەوادانەی لە هێرشەکەی کرایە سەر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گیانیان لەدەستدا.

جێی ئاماژەیە مۆزخانەیەک لە شوێنی دوو تاوەرەکەی سەنتەری بازرگانی لە نیویۆرک دروستکراوە و تیایدا پاشماوەی فڕۆکەکان و وێنەی قوربانیەکان لە خۆدەگرێت.

XS
SM
MD
LG