کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شـاری ته‌عز دوو پیاو که به‌سه‌ر ماتۆڕسکیلێـکه‌وه بوون یه‌کێـکیان ته‌قه‌ی له مامۆسـتایه‌کی ئه‌مریکی کردووه و کوشـتوویه‌تی و پاشان هه‌ڵاتوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن مامۆسـتاکه جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌یه‌کی زمانه‌وانی بووه له یه‌مه‌ن که به " ئنسـتتیوتی سویدی بۆ زمان" ناسراوه.
کۆمه‌ڵی ئه‌نسار ئه‌لشه‌ریعه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێت ئه‌و مامۆسـتایه کاری بۆ بڵاوه‌کردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی کردووه.
کوشتنی ئه‌م مامۆستایه به سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه دێت که مامۆسـتایه‌کی ژنی سویسری له شـاری حوده‌یده‌ی سه‌ر ده‌ریای سوور له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداره‌وه ڕفێندرا. ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان به‌ره‌و پارێزگای شه‌بوه‌یان بردووه و له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی داوای به‌ردانی چه‌ند پـیاوێـکی خێڵه‌که‌یان ده‌که‌ن که له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ده‌سـتگیرکراون.