وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا داوای له ریکخراوه‌کانی هه‌واڵی کردوه، زانیاری نهێنی دیکه بڵاونه‌که‌نه‌وه ئه و زانیاریانه‌ی ماڵپه‌ری wikileaks ده‌یانخاته به رچاو.
ئه‌م داواکاریه‌ی دوێنێی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکای په‌یوه‌ست له و ده‌مه‌دا کرا که چاوه‌روانی ئه‌وه له‌گۆرێدایه ماڵپه‌ری ناوبراو به‌مزوانه بری 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌یوه‌ست به جه‌نگی عێراق بڵاوبکاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه‌وته‌بێژی پینتاگۆن کۆلۆنێل "ده‌یڤ لاپان" گوتی؛ سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی نابێت کارئاسانی له دزه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌کاندا بکه‌ن ، ئه‌وانه‌ی ماڵپه‌ی wikileaks بڵاویان ده‌کاته‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی ناوبراو به رێکخراوێکی ناوزراو ناودێری کرد.
به‌ڵام" جولیان ئه‌سانج " دامه‌زرینه‌ری ماڵپه‌ری ئاماژه‌پێدراوئاستی ئه‌و پێشبینیانه‌ی که‌مکرده‌وه په‌یوه‌ست به‌وی که ئاشکراکردنی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ له لایه‌ن ماڵپه‌ره‌که‌یه‌وه به مزوانه بێت.