ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و باوبۆرانانه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ویلایه‌ته‌کانی ناوه‌ند و باشوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای داوه له زیادبووندایه.
زیاتر له 30 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه له‌و باوبۆرانانه‌ی که زیاتر له 20 سـاڵه نمونه‌ی وه‌هایان له وڵاته‌که‌دا نه‌بووه.
شه‌وی پـێـنجشه‌ممه باوبۆرانی ناسراو به تۆرنادۆ له ویلایه‌تی ئۆکلاهۆمای دا و پاشـان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ڕۆیشت بۆ ویلایه‌تی ئه‌رکنساس و میسـیسپی و ئه‌له‌باما و جۆرجیا و ساوث کارۆلینا و نۆر‌ث کارۆلینا هه‌تا ڤێرجینیا.
زۆرترین ژماره‌ی تۆرنادۆ له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلینا ڕوویدا که گیشته زیاتر له 60 دانه. باری نائاسایی له‌و ویلایه‌ته و هه‌روه‌ها ویلایه‌تی ئه‌له‌باما ڕاگه‌یه‌ندرا.
ژماره‌یه‌ک خانووبه‌ره له‌و ولایه‌تانه تێـکشـکان و هه‌روه‌ها دارودره‌خت و هێڵی ئه‌لیکتریکیش که‌وتن.
زۆربه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانه‌کان له ویلایه‌تی نۆر‌ث کارۆلینا بوون له‌و خانووانه‌ی بنه‌غه‌کانیان له زه‌ویدا نیـن. تیمه‌کانی فریاکه‌وتن به دوای قوربانیانی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن.