سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد گیانێـکی نوێی بۆ خزمه‌ت و خۆبه‌ختکردن له‌خۆبگرن له‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕه‌کان له عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕوه‌و کۆتایی بوونه.
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی سه‌ربازه دێرینه‌کان، سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینی له گۆڕسـتانی نیشـتیمانی ئارلنگتن ڕێزی نا له‌و که‌سانه‌ی له له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا خزمه‌تیان کردبوو.
به‌ڕێز ئۆباما داوای‌کرد که ده‌بێت مسۆگه‌ربکرێت ئه‌ندامانی له‌شـکری ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که به‌شی خۆیان خزمه‌ت و کۆمه‌ک بکرێن و هه‌روه‌ها هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت. سه‌رۆک باسی له‌و هه‌نگاوانه کرد که نراون بۆ یارمه‌تیدانیان، له‌وانه فه‌رماندان به حکومه‌تی فیدراڵی بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌ربازانی دێرین.
هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی کۆمپانیا و کارداریـیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سـاڵانی داهاتوودا 100 هه‌زار سه‌ربازی دێرین یان هاوسه‌ره‌کانیان دابمه‌زرێنرێن، له‌وانه‌ی له دوای هێرشه تێرۆریسـته‌کانی 2001 وه خزمه‌تی له‌شـکریـیان کردووه.
له کۆتایی ڕۆژه‌که سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر که‌شـتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری کارڵ ڤنسن له نزیک که‌ناری کالیفۆرنیاوه ئاماده‌ی یاریـیه‌کی باسکه‌ی کۆلێژ بوو.
جێی باسه ڕۆژی ڕێزلێنان له سه‌ربازه دێرینه‌کان، یادکردنه‌وه سـاڵی 1918 یه که تیایدا ڕێکه‌وتنـنامه‌ی ئاگربه‌ست مۆرکرا بۆ کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕی یه‌که‌مینی جیهان، له کاتژمێری 11 ی ڕۆژی 11 ی مانگی یازده‌ی ئه‌و سـاڵه‌کدا.