زانایه‌ک و هاوسه‌ره‌که‌ی که له ده‌زگایه‌کی توێژینه‌وه‌ی ناو‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کاریان ده‌کرد، هه‌ردووکیان ده‌سـتگیرکراون و به هه‌وڵدانیان به فرۆشتنی زانیاری نهێنی چه‌کی ناو‌کی به به‌رپـرسێـکی ڤێنزوێلایی تۆمه‌تبارکراون.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت پـێدرۆ لیۆناردۆ و هاوسه‌ره‌که‌ی ماریۆرێ ڕۆکسبی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رژه‌نتینین و هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکایـین ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـتگیرکران و ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگای فیدراڵی بوون له سـتانی نیو مه‌کسیکۆ.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌ردوو که‌سی ئاماژه پـێـدراو پـێشـتر وه‌ک کۆنتراکتچی کاریان له تاقیگه‌ی نیشـتیمانی لۆس ئاله‌مۆس ده‌کرد.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ژن و مێرده تاوانبارکراون، به‌ڵام تاوانبارکردنه‌که‌یان ئاماژه‌ی ئه‌وه نادات که گوایه وڵاتی ڤێنزوێلا یان که‌سێـک به ناوی ڤێنزوێلاوه ده‌سـتی له‌م کاره‌دا هه‌بووبێت.
داواکارانی گشـتی پـێدرۆ لیۆناردۆی زانای ده‌سـتگیرکراویان به 22 تاوان تۆمه‌تبارکردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م زانایه به کارمه‌ندێـکی نهێنی FBI گوتووه ئه‌و ده‌توانێت یارمه‌تی ڤێنزوێلا بدات له ماوه‌ی 10 سـاڵدا بۆمبێـکی ناو‌کی به‌رهه‌م بهێنێت.