خاوه‌ن کاره‌کانی به‌شی تایبه‌ت له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا 71 هه‌زار کاریان له مانگی 7 ی رابردوودا خولقاند، ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که بازری کار و هه‌روه‌ها ئابوری به ڕه‌وتێکی سست ده‌ڕوات به‌ره‌و ده‌ربازبوونی له‌م داڕمانه‌ی هه‌نوکه.
ئاماری ڕاپۆرتی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی کار له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ده‌رده‌خات که ڕێژه‌ی بێ‌کاری به ڕێژه‌ی نه‌گۆڕی 9.5 خۆی ماوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنێکدا،" کریستینا رۆمه‌ری" ڕاوێژکاری ئابوری کۆشکی سپی گوتی له‌وده‌مه‌ی ئابوری وڵات ده‌که‌وێته‌وه سه‌رپێی خۆی ڕه‌نگه شیانی ڕووبه‌ڕووی گرفت و کۆسپ ببینه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ، ئابوری‌ناسان به و‌ردی ده‌ڕواننه ژماره‌ی نێو لیستی موچه‌ی به‌شه تایبه‌ته‌کان ، له به‌رئه‌وه‌ی کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکان بۆ کارکردن به‌کرێ ده‌گرن. هاوکات ئاماری کار ئه‌ویش نیشانه‌یه‌کی مه‌زنی خه‌رجکردنی هاوڵاتیانه. چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که بێکارن یان مه‌ترسیان له به‌رده‌وامی کاره‌کانیان هه‌یه ، ئه‌وانه پا‌ره‌ی که‌متر خه‌رج ده‌که‌ن.