Accessibility links

ئەمەریکا هێرشەکەی سەر یەکەی چاودێرانی تایبەت لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا سەرەکۆنە دەکات


وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرەکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر یەکەی چاودێرانی تایبەت لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و داوای لە روسیا و هێزە یاخیبووەکان کرد پابەند بن بە ڕێککەوتنامەی مینسکەوە وشەڕکردن بوەستێنن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرەکۆنەی هێرشەکەی ڕوسیا وهێزە یاخیبووەکان دەکەین کە کردیانە سەر یەکەی چاودێرانی تایبەتی ڕێکخرای ئاسایش و هاریکاری ئەوروپی و دەستگرتن بەسەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی یەکەکەدا.

وتیشی دەبێت هێرشەکانی ئەم هێزانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووری هاوڵاتیان بوەستێت بە وێستگەی ئاوی دۆنتیسکیشەوە. داوا لە ڕوسیا و هێزە یاخیبووەکان دەکەین کە پابەند بن بە ڕێککەوتنامەی مینسکەوە و بەخێرایی شەڕکردن بوەستێنن و هەرچی چەکی قورسە بیکشێننەوە و واز لە ڕێکخراوی چاودێری ئاسایش و هاریکاری ئەوروپی بێنن کارەکانیان بەباشی بکەن بەبێ ئەوەی بەربەستییان بۆ دروست ببێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG