Accessibility links

وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەمەریکا سیستەمێـکی موشەکی بە توانا بۆ شەڕی داعش ڕەوانەی تورکیا دەکات


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت ئەمەریکا سیستەمێـکی موشەکی بە توانای خۆی ڕەوانەی تورکیا دەکات بە مەبەستی یارمەتیدان لە شەڕی دژی داعش.

ڕۆژنامەی خەبەر تورک ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری مەولود چاوش‌ئۆغڵو بڵاویکردووەتەوە کە گوتویەتی بەپـێی ڕێـکەوتنێـک لەگەڵ واشنتن، ئەمەریکا لە مانگی پـێنجدا سیستەمی موشەکی جۆری (HIMARS) ڕەوانەی سەر سنووری تورکیا لەگەڵ سوریا دەکات.

پاشان ئاماژەی بۆ تواناکانی سیستەمەکە کردووە کە دەتوانێت شوێنی داعش لە دوری 90 کیلۆمەتر بۆردمان بکات، بەڵام تۆپـخانەی تورکیا بە ئەوپەڕی تواناکەی تەنیا دەتوانێت هەتا دوری 40 کیلۆمەتر لە ئامانجەکانی بدات.

چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەش کرد کە هەروەها لەگەڵ واشنتن ڕێکەوتوون لەسەر دابڕینی ناوچەی مەنبجی ژێر دەسـتی داعش.

جێی ئاماژەیە لەم هەفتانەی دوایی شارۆچکەی کیلیسی تورکیا چەند جارێـک لە ناوچەکانی ژێر دەسـتی داعشەوە لە سوریا دراوەتە بەر ڕۆکێت و لە ئاکامدا 17 کەس کوژراون و 61 کەسی دیکە برینداربوون. تورکیاش لای خۆیەوە بە تۆپ و خومپارە وەڵامی داوەتەوە.

XS
SM
MD
LG