Accessibility links

سەرۆک ترامپ: بڕیارێک دەردەکەم بۆ پاراستنی ئەمەریکییەکان


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو بڕیارێکی نوێ و تەواو دەردەکات کە ئامانجی بڕیارەکە پاراستنی ئەمەریکییەکان دەبێت.

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک کە ئەلکساندەر ئاکۆستای هەڵبژارد بۆ وەزیری کار وتی هەفتەی داهاتوو چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات.

دووپاتیشی کردەوە کە پەشیمان نابێتەوە لەو بەڵێنانەی کە داویەتی بۆ پاراستنی ئاساییشی وڵاتەکە و بەردەوام بوونی لە توندکردنەوەی پڕۆسەی پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی کە دێنە ئەمەریکاوە.

ڕوونیشی کردەوە کە بڕیاری پێویست دەردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندڕەوی تیرۆریست و ئەو بڕیارانەشی بە ناڕاست ناودێرکرد کە دژی بڕیارەکەی دەرکراون سەبارەت بە کۆچبەران.

هەروەها بەڵێنیشیدا دروستکردنی دیوارەکەی سەر سنوری مەکسیک و ئەمەریکاش تەواو بکات و بەرەنگاری ئەو شارانەش ببێتەوە کە دەبنە پاڵپشت بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان.

سەرچاوە/ الحرة‎‎

XS
SM
MD
LG