Accessibility links

چاوەڕوان‌دەکرێت دۆناڵد ترەمپ ناوی ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتەکەی ئاشکرا بکات


بەپـێی میدیاکان چاوەڕوان‌دەکرێت سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ناوی ژمارەیەک لە ئەندامانی حکومەتەکەی ڕابگەیەنێت، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ لە کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ تیمەکەی و ژمارەیەک لەو کۆماریـیانەی لە پـێکهێنانی حکومەتەکەی ڕاوێژیان پێدەکات.

دوێنێ ئێوارە لە کۆشکی یانەی گۆڵفەکەی لە ناوچەی بێدمنستەری ویلایەتی نیوجێرزی پـرسیاری لێکرا ئایا ڕاستە بەم زووانە چەند کەسێـکی دیکەی نێو حکومەتەکەی ڕادەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامدا بە پەیامنێرانی گوت زۆر ڕاستە.

ڕۆژی شەممە هەر لە کۆشکەی ترەمپ لەگەڵ جەنەڕاڵی خانەنشین جەیمس مەتیس کۆبووەوە.

پاشان ترەمپ لەسەر تویتەرەکەی خۆی دوێنێ یەکشەممە نووسیویەتی" جەنەڕاڵ جەمس مەتیس کاندیدە بۆ پـۆستی وەزیری بەرگری، دوێنێ زۆر نایاب بوو. جەنەڕاڵ بە ڕاستی جەنەڕاڵە."

پـێشتر جەنەڕاڵی خانەنشین جاک کین لە لێدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆی NPR گوتی یەکەم جار بۆ پـۆستی وەزیری بەرگری بەو گوتراوە، بەڵام لەبەر هۆکاری تایبەتی خۆی داوای لێبوردنی کردووە و پـێشنیاری هەردوو جەنەڕاڵی خانەنشین جەیمس مەتیس و دەیڤد پەتریۆسی کردووە.

XS
SM
MD
LG