Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی زیاتر بە لەشکر دەدات بۆ لێدانی بزوتنەوەی شەباب لە سۆماڵ


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت کۆشکی سپی دەسەڵاتی زیاتری بە سوپای ئەمەریکا داوە بۆ لێدانی بزوتنەوەی شەبابی توندڕەوی سەر بە قاعیدە لە سوماڵ.

پێشتر فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ئەفریقا وتی بەهێزکردنی تواناکانی سوپا لە شەڕی دژی توندڕەوان وادەکات زیاتر بە خێرایی و باشتر لە ئامانجەکان بدرێن.

هەرچەندە بزوتنەوەی شەباب زۆربەی ناوچەکانی پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون لە دەستی داون، بەڵام هێشتا دەتوانێت هێرشی خوێناوی ئەنجام بدات. ئێستا هێزەکانی ئاشتی پارێزی سەر بە یەکێتی ئەفریقا کە پشتیوانی لە حکومەتی سۆماڵ دەکەن کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان کردووە.

دوو کاربەدەست لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتیان کۆشکی سپی وتویەتی چەند بەشێکی سۆماڵ بۆ ماوەی بە لایەنی کەم 180 ڕۆژ بکرێنە شوێنی چالاکیە سەربازیەکان، بەڵام مەقادیشۆی پایتەخت ناگرێتەوە.

وتوشیانە پێدانی ئەم دەسەڵاتە زیاترە وادەکات ئەمەریکا بتوانێت هێرش بکاتە سەر توندڕەوانی شەباب تەنانەت ئەگەر هێرشیش نەکەنە سەر هێزەکانی لەگەڵ ئەمەریکا هاوپەیمانن.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکدا وتی سەرۆک ترامپ ڕازی بووە هێرشی وردتر لە سۆماڵ ئەنجام بدرێت بۆ پاڵپشتیکردنی یەکێتی ئەفریقا لە سۆماڵ و هێزەکانی ئاسایشی سۆماڵ.

کاپتن جێف دەیڤز وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی ئەم پاڵپشتیە زیاترە وادەکات بزوتنەوە شەباب شوێنی سەلامەتی لە سۆماڵدا نەبێت کە ڕەنگە لێیانەوە هێرش بکاتە سەر ئەمەریکییەکان یان بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

شایەنی باسە پێشتر ئەمەریکا ڕۆڵێکی کەمی لە سۆماڵ هەبوو و تەنها دەیتوانی هێرشی ئاسمانی ئەنجام بدات بۆ بەرگریکردن لە هێزە هاوپەیمانەکان.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG